له‌ سه‌یدسادق دوو كه‌سى دیكه‌ به‌هۆى كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ست دا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

له‌ سه‌یدسادق دوو كه‌سى دیكه‌ به‌هۆى كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ست دا

 

پێنجه‌مین حاڵەتی گیانلەدەستدان بە په‌تاى کۆرۆنا لە قەزای (سەیدسادق)ى سنوورى پارێزگاى سلێمانى تۆمار کرا.

له‌مباره‌یه‌وه‌ تەها ئەحمەد، لێپرسراوی ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی قەزای سەیدسادق، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 21/6/2020، دوو تووشبووى دیكه‌ى کۆرۆنا لە سەیدسادق گیانیان لەدەست دا".

گوتیشی: "یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ى گیانیان له‌ده‌ست دا پیاوە و تەمەنی 70 ساڵە و دانیشتووی گوندی (گرێزە)ى سه‌ر به‌ قه‌زاكه‌ بوو، نەخۆشیی درێژخایەنی هەبووه‌، ئه‌وه‌ى دیكه‌ش پیاوێكى ته‌مه‌ن 55 ساڵى دانیشتووى سه‌یدسادق بوو".

لێپرسراوی ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی قەزای سەیدسادق ئاماژەی بەوەش دا: "تا ئێستا پێنج هاووڵاتی بەهۆی کۆرۆناوە لە سەیدسادق گیانیان لەدەست داوە، كه‌ سەرجەمیان پیاو بوون".