كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

دوو شوێنەواری کوردستان دەخرێنە ناو لیستی کەلەپووری جیهانی

دەروازەی مێژوویی ئامێدی

وەزارەتی رۆشنبیریی عێراق ژمارەیەک شوێنەواری عێراق و باشووری کوردستان دەخاتە لیستی کەلەپووری جیهانی.

بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەکان، ئەمڕۆ شەممە 20-6-2020 حەسەن نازم، وەزیری رۆشنبیریی عێراق رایگەیاندووە، وەزارەتەکەی لە هەوڵ دایە بۆ ئەوەی 11 شوێنەواری عێراقی و کوردستانی، بخرێنە ناو لیستی کەلەپووری جیهانی.

لیستی کەلەپووری جیهانی لەلایەن رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەروەردە، زانست و رۆشنبیری (یونسکۆ) پۆلین دەکرێت و ناوی ئەو شوێنەوارە مێژووییانە لەخۆ دەگرێ، کە تەمەنیان لە 100 ساڵ تێپەڕیوە.

ناوی ئەو 11 شوێنەوارەی وەزارەتی رۆشنبیریی عێراق کاریان لەسەر دەکات بۆ ئەوەی ببنە کەلەپووری جیهانی.

شوێنەوارە کوردستانییەکان:

- دەروازەی ئامێدی لە پارێزگای دهۆک

- قەڵای کەرکووک لە پارێزگای کەرکووک

شوێنەوارە عێراقیەکان:

- دەریای نەجەف

- گۆڕاستانی وادی نەجەف

- کەناری کۆنی دیجلە لە بەغدا

- شەقامی رەشید لە بەغدا

- شاری نەفەری مێژوویی لە پارێزگای قادسییە

- شاری واستی ئیسلامی

- نەمروود لە نەینەوا

- منارەی عینە لە پارێزگای ئەنبار

- رێگای کۆنی حەج لە نێوان کوفە و رووگەی مسوڵمانان (لە مەککەی سعودیە).