كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

بەوێنە.. لە هەڵەبجە پرۆژەی درووستكردنی بینای بەشی قەستەرەی دڵ دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە

گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستیی پارێزگای هەڵەبجە ڕای دەگەیەنێت پرۆژەی درووستكردنی بینای بەشی قەستەرەی دڵ لە هەڵەبجە چووەتە بواری جێبەجێكردنەوە.

بەرهەم كەمال، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی تەندروستیی هەڵەبجە، بە (باسنیوز) ی ڕاگەیاند: "پرۆژەی درووستكردنی بینای بەشی قەستەرەی دڵ لە شاری هەڵەبجە چووەتە بواری جێبەجێكردنەوە كە دەكەوێتە پشت نەخۆشخانەی فریاكەوتنی شارەكە بە تەنیشت نەخۆشخانەی وەفا بۆ نەخۆشییە گواستراوەكان".

گوتیشی: "پرۆژەكە لەلایەن ڕێكخراوی نێودەوڵەتیی كۆچ و كۆچبەران IOM ەوە جێبەجێ دەكرێت".

ڕوونیشی كردەوە: "بەشی قەستەرەی دڵ یەكێكە لەبەشە خزمەتگوزارییەكانی بواری تەندروستی بەتایبەت لەبواری نەخۆشییەكانی دڵ بۆ زیاتر خزمەتكردنی هاووڵاتیانی سنوورەكە".