كونە كەمتیار دەكەوێتە بناری چیای دووگردانی گوندی "مەملەحە"ی سەر بە ناحیەی سەنگاو لە قەزای چەمچەماڵ.
کونە کەمتیار ئەشكەوتێكی تاریك و بێ ڕووناكی و زۆر ئاڵۆز و پێچاوپێچە و دیزاینی ئەشكەوتەكە جۆرێكە هەر لق و ڕێیەكی دەگریت چەندین كون و ڕێی تری لێ دەبێتەوە، بەگشتی ناوەوەی فراوانە و چەند شوێنێكی نەبێت ئەمەش وای كردووە گەر رێنیشاندەرێكت لەگەڵ نەبێت ڕەنگە ئاستەم بێت بتوانیت بڕۆیت و بگەڕێیتەوە، ژمارەیەكی زۆری شەمشەمەكوێرەش لەم ئەشكەوتەكەدا دەژین كە سەرەكیترین گیانلەبەری ناو ئەشكەوتەن.