كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

گەرمیان.. پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران دەستیپێکرد

بەڕێوەبەری گشتی کشتوکاڵی گەرمیان دەستپێکردنی پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی لەسنووری گەرمیان ڕاگەیاند.

شادیە حسێن، بەڕێوەبەری گشتی کشتوکاڵی گەرمیان، بە (باسنیوز) ی ڕاگەیاند "ڕۆژی سێشەممە ١٦/٦/٢٠٢٠ لە گەرمیان بنکەی وەرگرتنی گەنم بەڕووی جووتیارانی سنووری گەرمیاندا کرایەوە".

گوتیشی: "بۆ ئەمساڵ لەلایەن وەزارەتی بازرگانیی عێراقەوە ٣٩٠ هەزار تۆن گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان وەردەگیرێت، لەو ڕێژەیەش گەرمیان بڕی ٣٥ هەزار تۆنی بەردەکەوێت".