كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

لە گەرمیان 19 تووشبووی دیكەی پەتای كۆرۆنا چاك بوونەوە

"تا ئێستا 50 تووشبوو چاك بوونەتەوە"

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتیی كەلار تایبەت بە كۆرۆنا لە کەلار چاكبوونەوەی نۆزدە تووشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆرۆنای لە سنووەکە ڕاگەیاند.

د. هاوار وشیار، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتیی كەلار تایبەت بە كۆرۆنا، بە (باسنیوز) ی ڕاگەیاند: "19 تووشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە گەرمیان پاش وەرگرتنی چارەسەری پزیشكی چاك بوونەتەوە و گەڕێندرانەوە بۆ ماڵەوە".

گوتیشی "تا ئێستا 50 تووشبووی ڤایرۆسەكە چاك بوونەتەوە و نەخۆشخانەیان بەجێ هێشتووە".

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتیی كەلار تایبەت بە كۆرۆنا ڕوونی كردەوە: "ژمارەی تووشبوان بەردەوام لە زیادبووندایە و بە زۆریش دۆخی تەندروستییان جێگیرە، جگە لە چەند حاڵەتێكی كەم، کە دۆخی تەندروستییان تاڕادەیەك جێگیر نییە".