كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

ژنە هونەرمەندێکی ناوداری عێراقی تووشی کۆرۆنا دەبێت

ژنە هونەرمەندێکی ناوداری عێراقی تووشی پەتای کۆرۆنا دەبێت و هونەرمەندێکی دیکە ئاشکرای دەکات.

هونەرمەند ئیحسان دەعدوش، لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئینستاگرام) رایگەیاندووە، خاتوو فەوزیە حەسەن تووشی پەتای کۆرۆنا بووە.

ئیحسان دەعدوش هیوای چاکبوونەوەی بۆ هونەرمەند فەوزیە حەسەن خواستووە.

فەوزیە حەسەن، لە ساڵی 1957 لە شاری ناسریە لە باشووری عێراق لەدایک بووە، لە ساڵی 1972ـوەوە لە بواری هونەر کار دەکات و بەشداریی دەیان کاری هونەریی وەک دراما و شانۆ کردووە.