زنجیره‌ درامای گورگه‌كان له‌ قۆناغی كۆتایی وێنه‌گرتن دایه‌
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

زنجیره‌ درامای گورگه‌كان له‌ قۆناغی كۆتایی وێنه‌گرتن دایه‌


زنجیره‌ درامای گورگه‌كان، كه‌ له‌ هه‌ولێر كاری وێنه‌گرانی بۆ ئه‌نحام ده‌درێت، له قۆناغى‌ كۆتایی وێنه‌گرتن دایه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان، كاری وێنه‌گرتن بۆ ئه‌و زنجیره‌ درامایه‌ به‌رده‌وامه‌ و چه‌ند گرته‌یه‌كی كه‌می ماوه‌ كۆتایی پێ بێت، هه‌روه‌ها چه‌ندین ئه‌كته‌ری ئه‌زموونی كورد به‌شدارییان تێدا كردووه‌.

میهران شیری سیناریۆ و كاری ده‌رهێنان بۆ دراماكه‌ ده‌كات، له‌مباره‌یه‌وه‌ به‌ (باسنیوز) ڕاگه‌یاند: "ئه‌گه‌رچی به‌هۆی په‌تای كۆرۆناوه‌ زیانێكی زۆرمان به‌ركه‌وت و بۆ ماوه‌یه‌ك كاری وێنه‌گرتنی دراماكه‌مان وه‌ستاند، به‌ڵێنم به‌ بینه‌ران داوه‌ كه‌ كارێكی جیاواز و جوانیان پێشكه‌ش بكه‌ین، ئه‌كته‌ره‌كانیش به‌شێوه‌یه‌كی جیاواز ده‌ركه‌وتوون".

گوتیشی: "سوپاسی هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ ده‌كه‌ین كه‌ هاوكار و پاڵپشت بوونه‌ بۆ ئه‌وه‌ی دراماكه‌ به‌رهه‌م بهێندرێت و پێشكه‌ش بكرێت".