ناوچه‌‌ گه‌شتیارییه‌كانی هه‌ورامان داده‌خرێن
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ناوچه‌‌ گه‌شتیارییه‌كانی هه‌ورامان داده‌خرێن

بۆ ڕێگرتن له‌ بڵاووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و له‌ پێناو سه‌لامه‌تی هاووڵاتیان و گه‌شتیاران، ناوچه‌ گه‌شتیارییه‌كانی هه‌ورامانی سه‌ر به‌ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ داده‌خرێن.

وه‌هاب ئه‌مین، به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌شتوگوزاری هه‌ڵه‌بجه‌، به‌ (باسنیوز)ی ڕاگه‌یاند: "ئێواره‌ی یەکشەممە جارێكی دیكه‌ ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ كۆبوونه‌وه‌ و تێیدا بڕیاردرا له‌به‌ر سه‌لامه‌تی گیانی هاووڵاتیان و گه‌شتیاران، بۆ ڕێگرتن له‌ بڵاووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا شوێنه‌ گه‌شتیارییه‌كانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ تایبه‌ت ناوچه‌ گه‌شتیارییه‌كانی هه‌ورامان (زه‌ڵم، ئه‌حمه‌د ئاواو بیاره‌ و ئاوێسه‌ری ته‌وێڵه‌) كه‌ له‌م وه‌رزه‌دا گه‌شتیاران سه‌ردانی ده‌كه‌ن ، دابخرێن".

ڕوونیشی كرده‌وه‌: "ڕێژه‌ی توشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ ڕووی له‌ زیادبوون كردووه‌، بۆیه‌ له‌به‌ر سه‌لامه‌تی هاووڵاتیان ئه‌و بڕیاره‌دراوه و له‌رێکەوتی (15|6|2020) بڕیاره‌كه‌ جێبه‌جیده‌كرێت هه‌تا (21|6|2020)".

جه‌ختیشی كرده‌وه‌: "لیژنه‌كانی قایمقامیەت و گه‌شتوگوزار به‌رده‌وام سه‌ردانی ئه‌و شوێنانه‌ ده‌كه‌ن و ئه‌و شوێنانه‌ی، كه‌ پابه‌ند نابن به‌م ڕێنمایانه‌وه‌ لێپرسینه‌وه‌ی یاساییان به‌رامبه‌ر ده‌كرێت".