كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

تورکیا دەروازەکانی بەڕووی گەشتیاران دەکاتەوە

حکوومەتی تورکیا دەروازە سنوورییەکانی بەڕووی گەشتیارانی وڵاتانی جیهان، دەکاتەوە.

بەپێی نووسراوێکی حەسەن جەنابیی باڵوێزی عێراق لە ئەنقەرە، کە بۆ وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەی ناردووە، تورکیا لە رۆژی 11-6-2020ـەوە کۆتوبەندەکانی سەر چوونی گەشتیارانی جیهان جگە لە گەشتیارانی ئێرانی لە دەروازە وشکانییەکان، هەڵگرتووە.

هەروەک باڵوێزی عێراق لە نووسراوەکەی ئاماژەی پێکردووە، هاتوچۆی گەشتیاران بۆ تورکیا بە رەچاوکردنی رێنماییە پزیشکییەکان دەبێت و هەر گەشتیارێکیش نیشانەکانی پەتای کۆرۆنای هەبێ، بەخۆڕایی پشکنینی تایبەت بەو پەتایەی بۆ دەکرێت.

بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا، تورکیا هاوشێوەی هەموو وڵاتانی جیهان، دەروازە سنوورییەکانی داخستبوو.