كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

گەرمیان.. پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران دەستپێدەکات

بەڕێوەبەری گشتی کشتوکاڵی گەرمیان، دەستپێکردنی پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی سنووری گەرمیانی ڕاگەیاند کە بڕەکەی ٣٥ هەزار تۆن دەبێت بۆ هەموو گەرمیان.

شادیە حسێن، بەڕێوەبەری گشتی کشتوکاڵی گەرمیان، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی هەموو ئامادەکارییەکی کردووە بۆ دەستپێکردنی پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا پرۆسەکە دەستپێدەکات".

گوتیشی: "بڕی خەمڵێنراوی بەرهەمی گەنم لە سنووری گەرمیان بۆ ئەمساڵ بە ١٦٣ هەزار و ٢٥٣ تۆن دیاریکراوە و کۆی ئەو جووتیارانەش کە بەرهەمی گەنمیان هەیە ٥ هەزار و ٧٥٣ جووتیارە".

ئاماژەی بەوەشدا "ئەو ڕێژەیەی بۆ هەرێمی کوردستان دیاریکراوە لەلایەن وەزارەتی بازرگانیی عێراقەوە ٣٩٠ هەزار تۆنە و لەو ڕێژەیەش گەرمیان ٣٥ هەزار تۆنی بەردەکەوێت".

ڕوونیشیکردەوە "لەگەرمیان ڕێژەکە دابەشکراوە بەسەر جووتیارانی سنوورەکەدا و سەرەتاش گەنمی جووتیارانی سنووری کشتوکاڵی کەلار وەردەگیرێت و دواتر قەزا و شارەدێکانی دیکە".