توێژینەوەیەک باس لە گرنگیی رۆڵی بەستنی ماسک بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی پەتای کۆرۆنا دەکات، هەروەها چۆنیەتبی دروستکردنی لە ماڵەوە ڕوون دەکاتەوە.
پێگەی (ئێکسپرێس)ی بەریتانی توێژینەوەیەکی زانکۆی کامبریجی خستووەتە ڕوو، کە باس له گرنگیی بەستنی دەمامک دەکات، کە چەند زانایەک ئهو توێژینەوەیەیان ئهنجام داوه و جەخت لەوە دەکەنەوە، بەستنی ماسک کاریگەریی زۆری لە کەمکردنەوەی بڵاوبوونهوهى پەتای کۆرۆنا ههیه.
لە توێژینەوەکەدا ئاماژە بەوەش دراوە، کە بەستنی ماسک و دوورکەوتنەوە لە قەرەباڵغی، دەتوانرێت کۆنترۆڵی پەتای کۆرۆنا بکرێت و چالاکیی ئابووری ببووژێتەوە و خەڵک بەبێ ترس دەربچێت و خەریکی کار بن.
جۆن کۆلفین، زانای ڤایرۆلۆژی، لە زانکۆی Greenwich، دەڵێت: ”بەکارهێنانی ماسک لەلایەن گشت خەڵکەوە، کاریگەری لەسەر کۆنتڕۆڵکردنی پەتای کۆرۆنا هەیە، بەستنی ماسک 50% ئەگەری تووشبوون کەم دەکاتەوە، تەنانەت لە شوێنێکی زۆر قەرەباڵغیش بیت“.
ئەو پسپۆڕە ئەوەشی خستووەتە ڕوو، کە دەتوانرێت ماسک لە ماڵەوە دروست بکرێت، لە دوو پارچە کوتاڵ، لە نێوانیان کلینیکسی ناندین هەبێت، رێگری بە رێژەی 90% له بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڤید 19 دەکات.