بەوێنە.. مەزارگەی شێخ محەمەد مەردۆخ كوردستانی لە گوندی نەوەڕەی سنە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

بەوێنە.. مەزارگەی شێخ محەمەد مەردۆخ كوردستانی لە گوندی نەوەڕەی سنە

شێخ محەمەد مەردۆخ ناسراوە بە (ئایەتوڵڵا مەردۆخ)، جگە لەوەی مامۆستای ئایینی و وتارخوێنی یەكێك لە مزگەوتەكانی سنە بووە، جیا لەوەش نووسەر و شاعێر و مێژووناس و كەسایەتی ئایینی و زانایەکی پایەبەرزی ناسراوی کوردە. لە ساڵی ١٨٨٠ لە گوندی "نەوەڕە"ی شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی كوردستان لەدایك بووە.

ماڵباتی شێخ محەمەد مەردۆخی لە بنەماڵەی شێخە مەردۆخییەكانن كە لە سەدەی ١٤ی زایینیدا لە ناوچەی مەردۆخی شامەوە هاتوون بۆ ناوچەی هەورامان، تەمەنی شێخ محەمەد مەردۆخی تەنیا ١٢ ساڵانە كاتێك شێخ عەبدولموئمینی باوكی كە وتارخوێنی هەینی سنە بووە كۆچی دوایی دەكات و هەر لەو تەمەنەدا دەكرێت بە وتارخوێنی سنە و لە شوێنی باوكی وتارەكانی هەینی لە سنە پێشكەش دەكات.

لە ١١ی ئەیلوولی ساڵی ١٩٧٥ هەر لە شاری سنە كۆچی دوایی كردووە و لە ئاوایی نەوەڕەی سنە نێژراوە. ئایەتوڵڵا مەردۆخ یەک لە کەسایەتییە پایەبەرزە دینییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە کە بیروباوەڕ و ڕوانگە ئاینییەکانی جێگەی سەرنجی هەموو لایەکەن و تاقە کەسە لەناو کورد سەعات و ڕۆژ و مانگی کۆچی دوایی خۆی گوتووە و ڕاست لەو کاتەدا کۆچی دوایی کردووە.

ئێستا مەزارگەکەی لە ئاوایی نەوەڕە بووەتە شوێنی ئەویندارانی ڕێزباەکەی و وەک ئاسەوارێکی ئووڵی چاوی لێ دەکرێت.

شێخ محەمەد مەردۆخی خاوەنی چەند كتێب بووە لەوانە بە فارسی: "فقه محمدی، اصول فقه، صرف محمدی، نحو محمدی، منطق محمدی، حساب و هندسه محمدی، رموز آفرینش، جام جان وجین، آئین رستگاری، ندای اتحاد، حل اختلاف، تاریخ تشیع، شطرنج نامه، ام الکتاب، رد بابی و بهایی".