به‌رێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى گه‌رمیان چاكبوونه‌وه‌ى پێنج تووشبووى دیكه‌ى ڤایرۆسی كۆرۆناى له‌سنوورى گه‌رمیان راگه‌یاند.
دكتۆر سیروان محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى گه‌رمیان ڕایگەیاند: "5 تووشبووى دیكه‌ى ڤایرۆسی كۆرۆناى نوێ چاكبوونه‌ته‌وه و له نه‌خۆشخانه‌ى گشتى كه‌لار تایبه‌ت به‌كۆرۆنا ده‌رده‌چن".
گوتیشی: "22 تووشبووى دیكه‌ش به‌ره‌و چاره‌سه‌رى ته‌واو ده‌چن و به‌منزیكانه نه‌خۆشخانه به‌جێده‌هێڵن".
به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستى گه‌رمیان ئاماژه به‌وه‌ده‌دات "سه‌رجه‌م پشكنینه‌كان له‌ته‌ندروستى گه‌رمیان و له‌لایه‌ن ستافى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌وه ئه‌نجامدراون".
چاكبوونه‌وه‌ى ئه‌و تووشبوانه له‌كاتێكدایه شه‌وى پێنجشه‌ممه 11/6/2020 وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، تۆماركردنى 180 حاڵه‌تى دیكه‌ى تووشبوون به‌ڤایرۆسی كۆرۆناى له‌هه‌رێمى كوردستان ڕاگه‌یاند كه 19 تووشبوویان له‌سنوورى گه‌رمیانن.