كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

بەڤیدیۆ.. بەشداریی میا خەلیفە لە درامایەک هاووڵاتییانی عەرەب توڕە دەکات

بەهۆی بەشداریی ئەستێرەیەکی فییلمە رووتەکان لە درامایەکدا، هاووڵاتییانی عەرەب لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان توڕەیی خۆیان دەردەبڕن.

رامی یوسف، هونەرمەندی ئەمریکیی بە رەچەڵەک میسری، لەگەڵ ژمارەیەک هونەرمەندی میسری بەشداریی درامایەکی کردووە.

دراماکە لە ئەمریکا و بە زمانی ئینگلیزی بەرهەم هاتووە و تێیدا باسی ژیانی گەنجێکی بە رەچەڵەک میسری لە ئەمریکا، دەکات.

لەو درامایەدا، میا خەلیفەی ئەستێرەی فیلمە رووتەکان، کە بە رەچەڵەک لوبنانییە و وەک میوانی شەرەف بەشداریی دراماکەی کردووە، رایدەگەیەنێت، پیاوانی عەرەب سەیری فیلمە رووتەکانی دەکەن و هێرشیشی دەکەنە سەر.

میا خەلیفە هەروەها رایگەیاندووە، کە زۆرترین کەس لە وڵاتانی عەرەبی سەیری فیلمەکانی دەکەن و لەگەڵ ئەوەش، بەهۆی هەڕەشەکان لە سەریەوە، ناتوانێ سەردانی لوبنان و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکات.

هاووڵاتییانی عەرەب لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان توڕەیی خۆیان لەو درامایە و ئەو لێدوانەی خەلیفە دەردەبڕن و رەتی دەکەنەوە زۆرترین بینەری فیلمە رووتەکان ئەوان بن.