ژنە هونەرمەندێک دوای تووشبوونی بە کۆرۆنا ون دەبێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ژنە هونەرمەندێک دوای تووشبوونی بە کۆرۆنا ون دەبێت

ژنە هونەرمەندێک دوای تووشبوونی بە پەتای کۆرۆنا، ون دەبێت و کەس هیچ هەواڵێکی نازانێت.

دوایین دەرکەوتنی رۆلا مەحمود، هونەرمەندی میسری، کە لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا دەژی، لە 24-3-2020 بوو، کاتێک لە سۆشیال میدیا تووشبوونی خۆی بە پەتای کۆرۆنا راگەیاند وگوتی، ”بەداخەوە بارودۆخی تەندروستیم لە خراپەوە بەرەو خراپتر دەچێت“.

دوای ئەو لێدوانەی، رۆلا مەحمود ون بووە و میدیای میسری و عەرەبی و هەروەها سەندیکای هونەرمەندانی میسریش هیچ زانیارییەکان لەبارەوە نییە.

ونبوونی ئەو هونەرمەندە گومانی کۆچی دوایی ئەوی لای بەشێک لە میدیا عەرەبییەکان دروست کردووە، بەڵام بەهۆی ئەوەی لە لەندەن دەژی و سەندیکای هونەرمەندانی میسر دەستی پێناگات، ناتوانرێ مردنی رۆلا مەحمود پشتڕاست بکرێتەوە.

رۆلا مەحمود لە ساڵی 1977 لەدایک بووە، لە ساڵی 2000ـەوە بەشداریی چەندین دراما و کاری هونەریی میسری و عەروەبی کردووە.