كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

بەوێنە.. سەیرانگەکانی سۆران بە مەرجی جێبەجێکردنی رێنماییە تەندروستییەکان دەکرێنەوە

سەیرانگە و ھاوینەھەوارەکانی سنووری سۆران بە مەرجی جێبەجێکردی رێنماییە تەندروستییەکان بە رووی گەشتیاراندا دەکرێنەوە.

بارزان محەمەد، بەڕێوبەری گەشتوگوزاری سۆران بە (باسنیوز)ی راگەیاند، ئەوان بۆ جێبەجێکردنی رێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، کە تایبەت بە پەتای کۆرۆنا دەرکراون، چاودێریی تەواوی شوێنە گەشتیارییەکان دەکەن.

بارزان محەمەد هەروەها رایگەیاند، ئێستا تەنیا گەشتیار و ھاووڵاتیانی سنووری پارێزگای هەولێر دەتوانن سەردانی ئەم شوێنە گەشتیارییانەی دەڤەری سۆران بکەن.