ماوەی سێ رۆژە هاووڵاتییەكی دەڤەری بارزان كەوتووەتە ناو رووباری چامە، تیمەكانی بەرگریی شارستانی بەردەوامن لە گەڕان بۆ دۆزینەوەی تەرمەكەی.
عیماد كەنعان بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی سۆران بە (باسنیوز)ی راگەیاند ئێوارەی چوارشەممە گەنجێكی تەمەن 20 ساڵ بە ناوی گۆنال كەیفی عادل خەڵكی گوندێكی سەر بە شارەدێی پێران لە دەڤەری بارزان، كەوتووەتە ناو رووباری چامە لە دەڤەرەكە.
راشیگەیاند تیمەكانیان لە بەرگری شارستانی بە هاوكاری هێزە ئەمنییەكان و خەڵكی سنوورەكە و تیمی مەلەوانی بەردەوامن لە گەڕان بۆ دۆزینەوەی تەرمی گەنجەكە و تا ئێستا نەدۆزراوەتەوە.