ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی لە نێو بازاڕی ناحییەی ڕزگاری سەر بە قەزای کەلار، هاووڵاتییەک کە پیشەی پۆلیسی فریاکەوتنە، دەستکاری دەمانچەکەی کردووە و فیشەک لە دەستی دەرچووە.
لە ئەنجامدا خۆی بە سووکی بریندار بووە و هاووڵاتییەکیش کە لە هەمان جێگا بووە، بە سەختی بریندار کردووە، دوای گەیاندن و چارەسەری پێویست، لە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار، بە هۆی سەختی برینەکەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کراوە.
ئێستا دەست بەسەر دەمانچەکەدا گیراوە و ئەو کەسەی فیشەکی لەدەست دەرچووە، بە پێی مادەی 416 بەند کراوە، ڤپۆلیسیش لەسەر ڕووداوەکە دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە.