ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا بە ڕێژەی 4% بەرز بووەوە و دیواری 36 دۆلاری ئەمریكی بۆ هەر بەرمیلێك بڕی.
تۆڕی هەواڵی (سكای نیوز) بڵاوی كردەوە كە نرخی نەوتی تێكەڵی برێنت لە 36 دۆلار زیاتر بەرز بووەوە، ئەمەش بۆ گرێبەستە دواخراوەكان.
هەروەها نرخی گرێبەستە دواخراوەكانی نەوتی خاوی ئەمریكی بە ڕێژەی 3.82% بەرز بووەوە و نرخی هەر بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكی گەیشتە 33.18 دۆلاری ئەمریكی.
جێی باسە چەند ڕۆژێكە نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا بەرەو بەرزبوونەوەیە، ئەمەش هاوكاتە لەگەڵ ئاساییبوونەوەی دۆخی ئابووریی جیهان بە شێوەیەكی ڕێژەیی لەگەڵ دابەزینی ئاستی بڵاوبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا.