سەرچاوەیەک لە سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد، دوای هەوڵێکی زۆری سەرۆکایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق، حکوومەتی عێراق ڕەزامەندی لەسەر ناردنی بەشێک لە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دا.
سەرچاوەکەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە (باسنیوز)ی راگەیاند کە دوای هەوڵێکی زۆری سەرۆکایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠ی ئایاری ٢٠٢٠، حکوومەتی عێراق رەزامەندی دا لەسەر ناردنی بەشێکی ئەو بڕە بودجەیەی کە پێشتر بۆ مووچە دەیناردە هەرێمی کوردستان کە ئەو بڕەی بۆ مانگی نیسان ناردوویەتی، ”چوار سەد ملیار دینارە کە پەنجا و سێ ملیاری کەمترە لەو بڕەی پێشتر بۆ مووچە دەنێردرا“.