حكوومه‌تی هەرێمی کوردستان پێداچوونه‌وه به موڵكه‌كانی ده‌كات و رێکیان دەخاتەوە و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانیش ئاماژه به‌وه ئامادەکردنی پرۆژەیاسایەک دەکات.
د. محه‌مه‌د شوكری، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمی كوردستان، بە (باس‌نیوز)ی راگەیاند، لە کۆبوونەوەی رابردووی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان تاوتوێی پرۆژەیاسایەک بەکرێدان و فرۆشتنی موڵکەکانی دەوڵەت کرا.
محەمەد شوکری هەروەها رایگەیاند، بۆ ئەوەی حکوومەت بتوانێ مامەڵەی زیاتر بە موڵکەکانی بکا، یان دەبێ یاسای عێراقی، کە لە ساڵی 1986 دەرچووە، هەموار بکرێتەوە، یان دەبێ پرۆژەیاسایەکی ناوێ دابڕێژرێت.
سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان هەروەها رایگەیاند، لە پرۆژەیاسا نوێیەکەدا، موڵکەکانی حکوومەت دووبارە رێک دەخرێنەوە، بۆ ئه‌وه‌ی حكوومه‌ت بزانێت داهاتی چۆنه و چۆن رێكخستنه‌وه‌یان بۆ بكات؟
هەر لەبارەی ئەو پرسەوە، رزگار عیسا سوار، ئه‌ندامی لێژنه‌ی شاره‌وانی له په‌رله‌مانی كوردستان بە (باس‌نیوز)ی راگەیاند، پێداچوونه‌وه به موڵكه‌كانی حكوومه‌ت كارێكی یاساییه و زۆر باشه بۆ ئه‌وه‌ی بزانێت چه‌ند موڵكی هه‌یه و چۆن به‌كرێی داون و ئه‌وانه‌ی پێویست بێت بیان فرۆشێت.
رزگار عیسا سوار هەروەها رایگەیاند، موڵکی حکوومەت هه‌بووه به پاره‌یەکی کەم بە کرێ دراوه، ئێستا ده‌بێت ئه‌وانه رێكبخرێنه‌وه و داهاته‌كانیان بگه‌رێندرێته‌وه خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌ت.