بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی شارباژێڕ ئاگادارییەکی لەبارەی دابەشکردنی مووچەی سبەی باخچە و قوتابخانە و خوێندنگاکان بڵاو کردەوە.
پەروەردەی شارباژێڕ لە ئاگادارییەکدا رایگەیاندووە: ئاگاداری سەرجەم بەڕێوەبەری باخچە و قوتابخانە و خوێندنگاکان دەکەین سبەینێ دووشەممە 18ی 5ی 2020 کاتژمێر 10:30ی سەرلەبەیانی سەردانی هۆبەی ژمێریاری بکەن بە مەبەستی وەرگرتنی چەکی مووچە.
هەروەها ئەوەش خراوەتە روو، کە لەهەمان ڕۆژدا مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەش دەکرێت.
بڕیارە سبەی دووشەممە مووچەی مانگی 1ی 2020ی پەروەردەی دهرهوەی شار و دووسبەی سێشەممە مووچەی پەروەردەی ناوشار دابەش بکرێت.