بەوێنە.. بازاڕی كۆنە فرۆشی لە سنە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

بەوێنە.. بازاڕی كۆنە فرۆشی لە سنە

 

بەشێك لە هاووڵاتییانی شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی كوردستان، وەك زۆرێك لە شارانی تر، لە ڕۆژانی هەینی بۆ پەیداكردنی بژێوی ژیانیان لە شوێنێكی تایبەت لە ناوەڕاستی شارەكە لەسەر لێوارەكانی شەقامی (سیرۆس) شتومەكەكانیان دادەنێن و وەك بازارێكی میللی كڕین و فرۆشتن دەكەن.

ئەوەی جێی سەرنجە دیمەكانی ئەو هەفتە بازاڕە سەرسامت دەكەن بەوەی كە سەرەڕایی بوونی پەتای كۆرۆنا بەرێژەیەكی بەرچاو لەهەموو شارەكانی ئێران بە شارە كوردییەكانیشەوە، بەڵام هاووڵاتییان بەهۆی خراپی بژێوەی ژیانیان پابەندی رێنماییەكان نابن و ناچارن روو لە بازاڕەكان بكەن و ڤایرۆسی كۆرۆناش نەیتوانیوە كاریگەری لەسەر بازاڕیان هەبێت و بەردەوامن لە كارەكەیان.