كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

توێژینەوەیەک ئەوە دەردەخات کە سیستەمێکی خۆراکی پڕ لە ڤیتامین C خانەی شێرپەنجەیی دەکوژێت

 

توێژینەوەیەکی هاوبەش، باس لەوە دەکات کە سیستەمێکی خۆراکی پڕ لە ڤیتامین C، یارمەتیدەرە و توانای ئەوەی هەیە کە خانە شێرپەنجەییەکان لەناو ببات.


پێگەی (MedicalXpress)ی تەندروستی، بڵاوی کردووەتەوە، کە لە توێژینەوەیەکی هاوبەشی نێوان زانایانی ئەمریکی و ئیتاڵی، ئەوە دەرکەوتووە کە بەکارهێنانی سیستەمێکی خۆراکی پڕ ڤیتامین C، دەتوانێت کە خانە شێرپەنجەییەکان لە ناو ببات.


زانایان لە زانکۆی باشووری کالیفۆرنیا و پەیمانگەیIFOM لە میلانۆ، ئەوەیان بۆ دەرکەوتووە، کە خواردنی چارەسەرییەکان شێرپەنجە لەگەڵ بەکارهێنانی ڤیتامین C، کاریگەرییەکانی زۆر زیاتر دەردەکەوێت، ئەم توێژینەوەیەش سەرەتا لەسەر مشک کراوە، زانایان کاریگەرییەکانیان بینیوە، بە تایبەت لەسەر شێرپەنجەی قۆڵۆن سەیرکرا بە شێوەیەکی خێرە ئەو سیستەمە خۆراکییە، خانە شێرپەنجەییەکان لەناو دەبات.