سەرۆكی پۆڵەندا (ئاندری دودا) بۆ پشتیوانی لە تیمە پزیشكییەكان وڵاتەكەی گۆرانییەكی تۆماركردووە.
گۆرانییەكە لهسهر ستایلی ڕاپە و بە شێوهی كلیپیش لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتیی (یوتوب) بڵاوكراوەتەوە و لەماوەی چەند رۆژێک نزیكەی 3.5 ملیۆن كەس سەیری كردووە.
گۆرانییەكە ناونراوە (هۆت 16 چالینج) و سەرۆكی پۆڵەندە بە چەند تێكستێك بەشداری لەم گۆرانییە كردووە و لە یەكێك لە تێكستەكان دەڵێت: "ئەوان پرسیار لە ناوت ناكەن، بەڵام بەرەنگاری پەتاكە دەبنەوە".
هەندێك لە ماڵپەرە جیهانییەكان نووسیویانە: "هەڵبژاردنەكانی پۆڵەندا نزیك بووەتەوە بۆیە لە ئێستاوە هەندێك لە سەرۆك پارتەكان دەیانەوێ لە ڕێگەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان سەرنجی دەنگدەران بۆ لای خۆیان ڕابكێشن".