وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزاری حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، چه‌ند وێنه‌یه‌كى هاوینەهەواری جندیانى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه.
وه‌زاره‌تى شاره‌وانى ئاماژه به‌وه ده‌دات، هاوینەهەواری جندیان 115 كیلۆمه‌تر لە ناوەندی شاری هەولێرەوە دوورە، دەكەوێتە دامێنی چیای هندرێن و بە دووریی پێنج كیلۆمه‌تر دەكەوێتە خۆرهەڵاتی شارۆچكەی سۆرانەوە.
هاوینەهەوارەكە كانییەكی ئەفسوونی لەبن چیای هندرێنەوە هەڵدەقوڵێت و بە یەكێك لە هاوینەهەوارە سەرەكییەكانی ئەم دەڤەرە دادەنرێت، بە دار و دره‌ختی بەرزیش ناوچەكە داپۆشراوە، كەشوهەوایەكی لەباری هەیە، ژمارەیەك چێشتخانە و كەپری گەشتیاری و شوێنی پشوودانی خێزانی تیادا دروست كراون.
ئهاوینەهەواری جندیان سیمایەكی جوانی بە ناوچەكە بەخشیوە، بەهۆیەوە زۆرترین ژمارەی گەشتیاری ناوخۆیی و دەرەكی سەردانی ئەو سنوورە و بەتایبەتی هاوینەهەوارەكە دەكەن، ئەگەرچی ساڵانە لە بەهار و هاوین جمەی دێت، بەڵام لە وەرزەكانی دیكەش گەشتیاران بەڕێژەی جیاواز جیاواز سەردانی دەكەن.