ئەمڕۆ سێشەممە دوو هاووڵاتی كورد لە بەریتانیا بە هۆی تووشبوونیان بە پەتای ڤایرۆسی كۆرۆناوە گیانیان لەدەست دا.
لەمبارەیەوە كاروان جەمال تاهیر نوێنەری حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە بەریتانیا نووسیویەتی "زۆر به‌داخه‌وه و نیگه‌رانین که هه‌واڵی کۆچی دوایی دوو هاونیشتمانی تر له کوردستانیانی دانیشتووی به‌ریتانیا بە ناوەكانی سمکۆ چه‌تۆ مه‌لا ڕه‌شید و محەمەد مه‌حمود که‌ریممان بیست، که به‌هۆی ئه‌و په‌تا نه‌گریسه‌وه ماڵئاواییان لێ کردووین".
نوێنەرەكەیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك هەروەها نووسیویەتی "به‌م بۆنه غه‌مگینه‌وه به‌ناوی خۆم و نوێنه‌رایه‌تی حکوومه‌تی هه‌رێم له به‌ریتانیا له ناخی دڵه‌وه پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی کاکه چه‌تۆی مه‌لا ڕه‌شید و کاک حاجی حه‌سه‌ن و بنه‌ماڵه تێکۆشه‌ره‌که‌یان ده‌که‌م. له یه‌زدان داواکارم ڕوحی کۆچکردووان به به‌هه‌شت شاد بێت، سه‌بووری و ئارامی ببه‌خشێته خێزان و بنه‌ماڵه‌ی خوالێخۆشبوان و دۆستانیان".
جێی باسە پێشتریش چەند هاووڵاتییەكی كورد لە بەریتانیا بە هۆی پەتای كۆرۆناوە گیانیان لەدەست دابوو.