بڕیار وایه دوای نه‌مانی په‌تای كۆرۆنا و نه‌مانی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ، زنجیره درامای (چرۆخان و كچه‌كانی) به‌رهه‌م بهێنرێت.
پشتیوان عه‌بدوڵا، سیناریۆی دراماكه‌ی نووسیوه، له‌باره‌ی دراماكه‌وه به (باس‌نیوز)ی ڕاگه‌یاند: "دراماكه له 20 ئه‌ڵقه پێك دێت، دوای زاڵبوون به‌سه‌ر كۆرۆنا و نه‌مانی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ، ده‌ست به وێنه‌گرتنی دراماكه ده‌كه‌ین، كه ئافره‌تێك كاری ده‌رهێنان بۆ دراماكه ده‌كات".
له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆكی دراماكه، پشتیوان عه‌بدوڵا گوتی: "ناوه‌ڕۆكی دراماكه باس له كێشه و گرفته‌كانی ئافره‌تی كورد ده‌كات، 22 خانمه هونه‌رمه‌ندی كورد له دراماكه‌دا به‌شدارن، ئه‌گه‌ر دراماكه سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا، ئه‌وا به‌شه‌كانی دووه‌م و سێیه‌می لێ به‌رهه‌م ده‌هێنرێت".