گەنجێكی كوردی ئێزیدی بە ناوی ئهركان حوسێن، كە تەمەنی پازدە ساڵ و خهڵكی گوندی بۆرهكی دهوروبهری شنگال بوو، لەلایەن كەسێكی ئەڵمانیەوە بە چەقۆ كوژرا.
ئەركان كوڕە كوردێكی ئێزیدی بوو، دوای هێرشی ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش بۆ سەر ناوچەكەیان، بەرەو ئەڵمانیا كۆچی كرد، كەچێ دوێنێ لەم وڵاتەدا لەلایەن كەسێكی ئەڵمانیاوە به چهقۆ هێرشی كراوەتە سەر و كوژراوە.
پێدەچێت هێرشەكە رەگەزپەرستی بووبێت، چونكە گەنجە كوردەكە هیچ كێشەیەكی نەبووە، لەو كاتەی بە سواری پایسكلەكەی بەرەو ماڵەوە گەڕاوەتەوە، هێرشی كراوەتە سەر.