دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی عێراقی درێژکردنەوەی ماوەی هەڵپەساردنی گەشتە ئاسمانییەکانی وڵاتەکەی راگەیاند.
بە گوێرەی ئەو بڕیارەی کە لە دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی مەدەنیی عێراقییەوە لە ڕێگەی ئیمەیڵەوە ئاراستەی کۆمپانیاکانی بواری فڕۆکەوانی کراوە و وێنەیەکی بۆ (باسنیوز) نێردراوە، ئاماژە بەوە دراوە کە لەسەر راسپاردەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق و پاش بڕیارەکەیان لە ١٧ی ئاداری ٢٠٢٠، لە پێناو سەلامەتیی و تەندروستیی هاووڵاتییان، بڕیارێکی تازەیان داوە.
ئەوەش ئاشکرا کراوە کە بڕیارە تازەکەیان بریتییە لە درێژکردنەوەی ماوەی هەڵپەساردنی گەشتە ئاسمانییەکان لە عێراقەوە بۆ دەرەوە و بەپێچەوانەشەوە بەپێی هەمان مەرجەکانی پێشوو تا ڕۆژی ١١ی ٤ی ٢٠٢٠.
هەر لەمبارەیەوە بەشی پەیوەندییە گشتییەکان و ڕاگەیاندنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی لە راگەیاندراوێکدا کە درەنگانی ئەمشەو بڵاوی کردووەتەوە، جەختی لەوە کردووەتەوە کە ماوەی ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی عێراق بە بڕیاری دهسهڵاتی فڕۆکهوانیی مەدەنیی عێراقی ماوەی تـــــا ١١ی نیسانە، بەڵام بڕیارهکه ”گهشتی فڕۆکەکانی مانگى سوور و سەربازى و یارمەتییە تەندروستييەكان و فریاگوزارییەکان و بارههڵگر (کارگۆ) ناگرێتهوه.
بڕیاری هەڵپەساردنی گەشتە ئاسمانییەکانی عێراق، سەرجەم فڕۆکەخانەکانی وڵاتەکە، بە هەردوو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و سلێمانیش دەگرێتەوە، تەنیا ئەو فڕۆکانە هاتوچۆ دەکەن کە کاڵا و کەلوپەل دەهێنن یان لەگەڵ خۆیاندا دەبەن.