كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

بە هۆی پەتای کۆرۆناوە كۆچبەران وڵاتی یۆنان بەجێ دێڵن

 

دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران ڕایگەیاند كە بە هۆی داخستنی سنوورەکانی یۆنان بە ڕووی کۆچبەراندا و بڵاوبوونەوەی پەتا و ڤایرۆسی کۆرۆناوە، کۆچبەران بێ هیوا بوون و دەگەڕێنەوە ئەو شوێنانەی لێیەوە چووبوون.


ئاری جەلال سەرۆکی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند "داخستنى سنوورى یۆنان بە ڕووى کۆچبەراندا و بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا و قەرەباڵغى کەمپەکان و بێ هیوابوونى زۆرێک لە کۆچبەران وای كرد کۆچبەران سنوورى دوورگەکانى یۆنان بەجێ بێڵن و بگەڕێنەوە بۆ ئەو شوێنانەی تورکیا کە پێشتر لێى نیشتەجێ بوون".


ئاماژەی بەوەش کرد كە ژمارەی کۆچبەران لەسەر سنووری یۆنان - تورکیا بەرەو کەمبوونەوە چووە و ژمارەیەکی کەم کۆچبەران لەسەر سنوور دەبینرێن و زۆرینەى ئەو کۆچبەرانەى پێشتر لەو کەمپانە نێشتەجێ بوون، ئێستا گەڕاونەتەوە بۆ تورکیا و بۆ ئەو شوێنانەى کە لێى نیشتەجێ کرابوون.


هەروەها باسی لەوە کرد کە حکوومەتی تورکیا کۆچبەران بە پاس دەگەیەنێتەوە ئەو شوێنانەی پێشتر لێی بوون، بەڵام هەندێک لە کۆچبەران تا ئێستا نایانەوێ بگەڕێنەوە تورکیا و سەر سنووری یۆنان بەجێ بێڵن.