كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

براد پیت لەگەڵ كچە ئەكتەرێكی عێراقی دەركەوت


چەند وێنەیەكی ئەكتەری ناوداری ئەمریكی بڕاد پیت لەگەڵ خانمە ئەكتەرێكی عێراقی بە ناوی عالیە شەوكەت بڵاو بووەوە.


رۆژنامەی "دەیلی مەیل"ی بەریتانی كە ئەو وێنانەی بڵاو كردووەتەوە، نووسیویەتی لە یەكێك لە چێشتخانە خێراكاندا، هەردوو ئەكتەر بڕاد پیت و عالیە شەوكەت بە یەكەوە بینران.


بۆ خۆشاردنەوەیان لە چاوی كامێراكان، براد پیت جلێكی زۆر سادەی لەبەر كردووە و كڵاوێكی لەسەرە.


جیاوازی تەمەنی نێوان ئەم دوو ئەكتەرە 25 ساڵە و پێشتر چەند جارێك بە یەكەوە بینراون و هەندێك لە ڕۆژنامە ئەمریكییەكان نووسیویانە ڕەنگە پەیوەندییەكی سۆزداری لە نێوانیاندا هەبێت.


عالیە شەوكەت باوكی عێراقیە و دایكی نەرویجیە، بە زنجیرەكانی State of Grace" و"Maeby Fünke ناوبانگی دەكرد.