کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم لە ڕێگەی چەند وێنەیەکەوە موژدەی دابینکردنی خزمەتگوزاریی 4G بە شێوەیەکی کرداری بە بەکارهێنەرانی دەدات.
بەپێی چەند وێنەیەک کە کۆمپانیای (کۆڕەک تیلیکۆم) بڵاوی کردووەتەوە، ئاماژە بەوە دراوە کە ئەوان بە کردار دەیسەلمێنن و لە ئایندەدا خزمەتگوزاریی 4G پێشکەش بە بەکارهێنەرانیان دەکەن.
4G نەوەی چوارەمە لە نەوەکانی پەیوەندییە بێتەلەکان کە بریتییە لە پێشخستنی پێوەرەکانی 2G و 3G کە بوارێکی فراوانتر و خێراتری پەیوەندی و ئینتەرنێت دابین دەکات.