كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

توێژینەوەیەکی چینی.. ژنان لە پیاوان زیاتر بەرگەی کۆرۆنا دەگرن

بەپێی توێژینەوەیەکی چینی، ژنان لە پیاوان زیاتر بەرگەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەگرن و کەمتر گیان لەدەست دەدەن.

توێژینەوەکە لە سەنتەری چینی بۆ بنبڕکردنی نەخۆشییەکان ئەنجام دراوە و دەرکەوتووە، %2.8ـی ئەو پیاوانەی تووشی کۆرۆنا بوون مردوون و %1.7ـی ئەو ژنانەی تووشی کۆرۆنا بوون، مردوون.

توێژەرە چینییەکان پشتیان بە حاڵەتە تۆمارکراوەکانی تووشبوون بە کۆرۆنا لە شاری وهان بەستووە و گەیشتوونەتە ئەو باوەڕەی، پیاوانی بە تەمەن زۆرتر کاریگەریی نەرێنیی کۆرۆنایان دەکەوێتە سەر.