له ڕۆژی جیهانی ژناندا، سێ خانمه ڕۆژنامه‌نووسی هه‌ڵه‌بجه، خه‌ڵاتیان پێشكه‌ش به‌و ئافره‌تانه‌ی سنووری پارێزگای هه‌ڵه‌بحه كرد، كه گه‌رمیان و كوێستان ده‌كه‌ن.
ڕه‌نگین سه‌لام، ڕۆژنامەنووس، لەبارەی چالاکییەکەیانەوە به(باس‌نیوز)ی ڕاگه‌یاند: "ڕۆژی 8ـی مارس، كه ڕۆژی جیهانی ژنانه، وه‌ك سێ خانمه ڕۆژنامه‌نووسی هه‌ڵه‌بجه، ژماره‌یه‌ك خانمان به‌سه‌ركرده‌وه، كه گه‌رمیان و كوێستان ده‌كه‌ن و له‌گوندی تاوێره‌ی سه‌ر به پارێزگای هه‌ڵه‌بجه نیشته‌جێن".
ڕوونیشیكرده‌وه:"گرنگ بوو به‌لامانه‌وه له‌م ڕۆژه‌دا ئه‌و خانمانه به‌سه‌ربكه‌ینه‌وه و چه‌ند خه‌ڵاتێكیان پێشكه‌ش بكه‌ین، چونكه ئه‌و خانمانه زه‌حمه‌تكێشن و له زۆرێك له مافه‌كانیان بێ به‌شن، جگه له‌پێشكه‌شكردنی خه‌ڵاته‌كانیش پێكه‌وه باسی ڕۆژی جیهانی ژنانمان كرد".