كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

ئێران ٣٩٤ حاڵەتی تازەی تووشبوون بە کۆرۆنا و ١١ حاڵەتی تازەی مردنی راگەیاند

 

گوتەبێژی دەستەی ڕووبەڕووبوونەوەی پەتای ڤایرۆسیی کۆرۆنا لە کۆماری ئیسلامیی ئێران سەدان حاڵەتی تازەی تووشبوون بە پەتاکەی راگەیاند.

کەمێک لەمەوبەر، کیانوش جیهانپور، گوتەبێژی دەستەی ڕووبەڕووبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە ئێران لە پرێس کۆنفرانسی ڕۆژانەی خۆیدا ئاشکرای کرد، کۆی گشتیی تووشبووانی کۆرۆنا کە دوێنێ ٥٩٣ حاڵەت بوو، ئەمڕۆ بۆ ٩٨٧ حاڵەت بەرز بووەتەوە کە سەرجەمی زیادبوونەکە لە ٢٤ کاتژمێر ٣٩٤ حاڵەتە.

ئەوەشی ئاشکرا کرد کە لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ١١ کەس بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە و سەرجەمی مردووان بۆ ٥٤ کەس بەرز بوونەتەوە.

جیهانپوور داوای ڕاگرتنی پرسە و زەماوەند و تەنانەت گەشتکردنیشی لە هاووڵاتیانی ئێران کرد و ئەوەشی راگەیاند کە ”لە باشترین حاڵەتدا، هەتاکوو ناوەڕاستی بەهار، ئەم ڤایرۆسە لە ئێراندا دەمێنێتەوە و دەبێت ئامادەکاری بکەین“.

لەلایەکی دیکەوە بەگوێرەی ئەو وێنە و تۆمارە ڤیدیۆییانەی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بڵاو بوونەتەوە و وێنەیەکی دەست (باسنیوز) کەوتووە، ژنێکی کوردی خەڵکی شاری سەقز کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەهۆی کۆرۆناوە لە نەخۆشخانە چاودێری دەکرا، شەوی ڕابردوو گیانی لەدەست داوە.