كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

یەکەم کاروانی پەنابەران لە تورکیاوە گەیشتە یۆنان

دوای کردنەوەی رێگاکان بۆ چوونی پەنابەران بۆ ئەوروپا، یەکەم کاروانی پەنابەران گەیشتە یۆنان.

رۆژی هەینی 28-2-2020، تورکیا بۆ گوشارخستنە سەر وڵاتانی ئەوروپا بۆ پاڵپشتیکردنی لە شەڕی دژی رژێمی سووریا لە ئیدلیب، دەرگای بەڕووی پەنابەرانی نایاسایی بۆ ئەوروپا کردەوە و هەزاران پەنابەری بە پاس و تەکسی گەیاندە دوا خاڵی سنووریی وڵاتەکەی.

شەوی هەینی یەکەم کاروانی ئەو پەنابەرە نایاساییانە بە بەلەمێک گەیشتە دوورگەی میدیلی لە یۆنان.

پەنابەرەکان ژمارەیان 15 کەس بوو، کە پێنجیان منداڵ بوون و هەموویان خاوەن رەگەزنامەی ئەفغانین.

بەپێی زانیارییەکان، ئەو پەنابەرانە لە کەمپی مۆریا لە دوورگەکە نیشتەجێ دەکرێن، کە ئەو کەمپە 19 هەزار پەنابەر لەخۆ دەگرێ، لەکاتێکدا خۆی بۆ سێ هەزار پەنابەر دروست کراوە.