كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

سبەی قایمقامی کۆیە دەگۆڕدرێت و جێگرێکی دیکەش بۆ پارێزگاری هەولێر دادەنرێت

 

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر ئاشکرای کرد، قایمقامی تازەی كۆیه‌ و جێگرێکی دیکە بۆ پارێزگاری هەولێر دادەنرێن.

کەنعان خەیلانی، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر بە (باسنیوز)ی راگەیاند، سبەی چوارشەممە ٢٦ی شوباتی ٢٠٢٠، کۆبوونەوەی ئاسایی ژمارە ٧٦ی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر دەبەسترێت لەبارەی گۆڕانکارییەکان لە ئاستی پارێزگا و قایمقام.

ڕوونیشی کردەوە، کاندیدی فراکسیۆنی پارتی، مەسعود کاڕەش وەکوو جێگری پارێزگار بۆ کاروباری هونەری دادەنرێت و یوسف حەسەنیش کە کاندیدی فراکسیۆنی یەکێتییە، بۆ پۆستی قایمقامی کۆیە داندراون.

جەختیشی کردەوە کە لە چوارچێوەی گۆڕانکارییەکانی کابینەی نۆیەم گۆڕانکارییەکان دەکرێت، پێشتریش پارێزگار و جێگرێکی دیکە گۆڕانکارییان تێدا کراوە و ”بەپێی یاسا پارێزگار دوو جێگری هەیە ئیداری و هونەری“.