به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ڕ‌ۆشنبیرى و هونه‌رى گه‌رمیان كۆتاییهاتنى چالاكییه‌كانى وه‌رزی شانۆى له گه‌رمیان ڕاگه‌یاند.
ئاكۆ هۆرێنى، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ڕ‌ۆشنبیرى و هونه‌رى گه‌رمیان، به (باس‌نیوز) ى ڕاگه‌یاند "شەوی یەکشەممە 23/2/2020، له‌كۆتایی چالاكییه‌كانى وه‌رزى شانۆ له گه‌رمیان، گرووپی كۆڕاڵى كچانى خانه‌قین گۆرانییه‌كیان پێشكه‌شكرد و گرووپی هه‌ڵپه‌ڕكێی ڕ‌ۆشنبیرى منداڵانى گه‌رمیانیش چه‌ند نمایشێكى هه‌ڵپه‌ڕكێیان پێشكه‌شكرد".
گوتیشی: "وه‌رزى شانۆ له گه‌رمیان ماوه‌ى 2 ڕۆژ به‌رده‌وام بوو و تێیدا 6 نمایشی شانۆیی پێشكه‌شكرا كه‌پێكهاتبوون له (وه‌رن ببین به‌سه‌گ، خواحافیز، ڕۆژى درۆ، شۆڕشی شێته‌كان، 25 سانتیم، سێبه‌ر)".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا "له‌كۆتایی چالاكییه‌كه‌دا خه‌ڵات به‌سه‌ر به‌شداربووان و باشترین ده‌رهێنه‌ر و شانۆ و ئه‌كته‌رى كوڕ و كچدا دابه‌شكرا".