داهێنه‌رى كه‌ت و كۆپى و په‌یستى كۆمپیوته‌ر كۆچى دوایی كرد
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

داهێنه‌رى كه‌ت و كۆپى و په‌یستى كۆمپیوته‌ر كۆچى دوایی كرد

 

زانایه‌كى ته‌كنۆلۆژیی ئه‌مریكى، كه‌ به‌ داهێنه‌رى (كه‌ت cut) و (كۆپى copy) و (په‌یست paste) ناسرابوو، كۆچى دوایی كرد.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 20/2/2020، میدیا جیهانییه‌كان بڵاویان كرده‌وه‌، لارى تێسله‌ر، زاناى ته‌كنۆلۆژیی ئه‌مریكى، كۆچى دوایی كرد.

ئه‌و زانایه‌ چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندیی گرنگی ته‌كنۆلۆژى داهێناوه‌، دیارترینیشیان، كه‌ت و كۆپى و په‌یستى كۆمپیوته‌ر بوون.

لارى تێسله‌ر له‌ ساڵى 1945 له‌ ویلایه‌تى (نیویۆرك)ى ئه‌مریكا له‌دایك بووه‌، له‌ زانكۆى (ستانفۆرد)ى كالیۆفۆرنیا خوێندوویه‌تى.