بڕیار وایه كاتژمێر 4ى ئێواره‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوو 2020/2/22، شانۆگه‌ریی (خواحافیز) له كه‌لار نمایش بكرێت.
محه‌مه‌د هیجران كاری ده‌رهێنانى بۆ شانۆگه‌رییه‌كه كردووه، محه‌مه‌د یه‌عقووبی ده‌قی شانۆگه‌رییه‌كه‌ی نووسیوه و مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی، كاری وه‌رگێرانی بۆ سه‌ر زمانی كوردی كردووه، چه‌ند شانۆكارێكی گه‌نجی شاری كفری له شانۆگه‌رییه‌كه‌دا ڕۆڵ ده‌بینن.
ئه‌و شانۆگه‌رییه به‌رهه‌می به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ڕۆشنبیری و هونه‌ری گه‌رمیان و په‌یمانگای هونه‌ره‌جوانه‌كانی كفرییه.