ڕژێنى ده‌ره‌قى يه‌كێكه له ڕژێنه گرنگه‌كان له له‌شدا، له كاتى ڕوودانى هه‌ر پشێوييه‌ك له كارى ئه‌م ڕژێنه‌دا، نه‌خۆش ڕووبه‌ڕووى چه‌ندان حاڵه‌تى ته‌ندروستیى نه‌خواستراو ده‌بێته‌وه. يه‌كێك له‌و حاڵه‌تانه بريتييه له كاريگه‌ريى سستى، يان فره‌چالاكیى ڕژێنى ده‌ره‌قى بۆ سه‌ر په‌يوه‌ندیى سێكسى.
پ: ئه‌و نيشانانه چين به گشتى، كه نه‌خۆش له كاتى بوونى كێشه له ڕژێنى ده‌ره‌قيدا هه‌ستيان پێده‌كات؟
و: نيشانه‌كان به‌پێى ئه‌و حاڵه‌ته‌ى تووشى ڕژێنه‌كه ده‌بێت، ده‌گۆڕێن. بۆ نموونه، له حاڵه‌تى مه‌ترسيدارى وه‌ك شێرپه‌نجه‌ى ڕژێنى ده‌ره‌قيدا، لامل و ليمفه ڕژێنه‌كان ده‌ئاوسێن، نه‌خۆش ده‌نگى ده‌نووسێ يان به‌ته‌واوى ده‌گۆڕێ، به قورسى هه‌ناسه ده‌دات و زۆر ده‌كۆكێ، هه‌روه‌ها ناتوانێ به‌ئاسانى خواردن قووت بدات.
به‌ڵام له حاڵه‌ته باوه‌كاندا، كه ڕژێنى ده‌ره‌قى سسته، واته هۆرمۆنه‌كان به كه‌مى ده‌ڕێژرێن، ده‌شێ ئه‌م نيشانانه تێبينى بكرێن:
- خاووخليچكى و هه‌ستكردن به شه‌كه‌تى، ته‌نانه‌ت له‌دواى حه‌وانه‌وه و خه‌وتنيش.
- خاوبوونه‌وه‌ى لێدانى دڵ.
- زيادبوونى كێش.
- هه‌ستكردن به سه‌رما و له‌رز.
- تێكچوونى خه‌و، به زۆرى نه‌خۆش زۆر ده‌خه‌وێ.
- خه‌مۆكى و هه‌ستكردن به دڵته‌نگى.
- كێشه له كۆئه‌ندامى هه‌رسدا، وه‌ك قه‌بزى.
- به‌رزبوونه‌وه‌ى ئاستى كۆليسترۆڵى خوێن.
- قژ ڕووتانه‌وه و كێشه‌ى پێست.
- وه‌ستانى سووڕى مانگانه له ژن‌دا.
له‌و بارانه‌شدا، كه ڕژێنى ده‌ره‌قى له ئاستى سروشتى زياتر چالاك ده‌بێت، واته هۆرمۆنى زياتر ده‌ڕژێ، ئه‌مه‌ش نه‌خۆش ناڕه‌حه‌ت ده‌كات. ده‌شێ هه‌ست به‌م نيشانانه بكات:
-ناڕێكیى ترپه‌ى دڵ، به زۆرى دڵ خێراتر لێده‌دات.
- به‌رزبوونه‌وه‌ى په‌ستانى خوێن.
- لاوازبوونى ماسوولكه‌كان و ئازار له په‌له‌كاندا.
- هه‌ستكردن به برسێتى.
- له‌ده‌ستدانى كێش و لاوازیى زۆر.
- تێكچوونى تواناى چه‌شتن و زۆرخۆرى.
- كێشه له كۆئه‌ندامى هه‌رسدا، به زۆرى سكچوون.
- كه‌مبوونه‌وه‌ى تواناى بيرچڕى، له‌بيرچوونه‌وه و هه‌ستكردن به تێكه‌ڵوپێكه‌ڵى له بيركردنه‌وه‌دا.
- وشكبوونه‌وه‌ى پێست و زيادبوونى مووى له‌ش.
- هه‌ستكردن به گه‌رما و ئاره‌قكردنه‌وه‌ى زۆر.
- كێشه‌ى خه‌و، به زۆرى خه‌وزڕان.
پ: ئه‌ى پشێوى له ڕژێنى ده‌ره‌قيدا، به‌تايبه‌تى چ كاريگه‌رييه‌كى هه‌يه بۆ سه‌ر په‌يوه‌ندیى سێكسى؟
و: له كاتى بوونى كێشه له په‌يوه‌ندیی سێكسيدا، يه‌كێك له‌و هۆكارانه‌ى پزيشك لێى ده‌كۆڵێته‌وه ڕژێنى ده‌ره‌قييه، چونكه كاريگه‌ریى گه‌وره‌ى هه‌يه بۆسه‌ر توانا و ئاره‌زووى سێكسى له ژن و پياودا. هه‌ندێ كه‌س به‌بێ ئه‌وه‌ى به شوێن چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى په‌يوه‌ندیى سێكسيیاندا بڕۆن، له‌گه‌ڵ ده‌ستكردن به چاره‌سه‌رى كێشه‌ى ڕژێنى ده‌ره‌قى، هه‌ستيان به باشبوون كردووه له په‌يوه‌ندیى سێكسيیان له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانياندا.
به گشتى، كه ڕژێنى ده‌ره‌قى سست و ناچالاك ده‌بێت، ده‌شێ ئه‌م حاڵه‌تانه تێبينى بكرێن:
- په‌ككه‌وتنى سێكسى له پياودا، له‌م باره‌دا پياو تواناى ڕه‌پبوونى نامێنێ، يان ته‌واو لاواز ده‌بێت.
- دواكه‌وتنى هاويشتن، يان هه‌ر ڕوونه‌دانى.
- له ژنيشدا ئاره‌زووى سێكسى لاواز ده‌بێت و تاقه‌تى هيچى نابێت.
- كارده‌كاته سه‌ر تواناى پيتێن له هه‌ردووكياندا.
له حاڵه‌تى فره چالاكیى ڕژێنى ده‌ره‌قيشدا. ده‌شێ پياو كێشه‌ى زووهاويشتنى بۆ دروست ببێت.
پ: ئه‌ى كاريگه‌رييه لاوه‌كييه‌كانى لابردنى ڕژێنى ده‌ره‌قى كامانه‌ن؟
و: به زۆرى ته‌نيا له حاڵه‌تى مه‌ترسيدارى وه‌ك شێرپه‌نجه‌دا، بۆ پاراستنى ژيانى نه‌خۆش پزيشك بڕيارى لابردنى ڕژێنه‌كه يان به‌شێكى ده‌دات. به زۆرى نه‌شته‌رگه‌رييه‌كى سه‌لامه‌ته، به‌ڵام هه‌ندێ كاريگه‌رى به‌جێ دێڵێت، وه‌ك:
- كاريگه‌ریى بۆ سه‌ر تواناى پيتێن، چونكه له ژن‌دا كارده‌كاته سه‌ر گه‌شه‌ى هێلكۆكه‌كان و كردارى هاتنه خواره‌وه‌ى، له پياويشدا كارده‌كاته سه‌ر ژماره‌ى تۆوه‌كان.
- كاريگه‌ریى بۆسه‌ر تواناى ئه‌نجامدانى سێكس و ئاره‌زووى سێكسى.
- هه‌ندێ جار كارده‌كاته سه‌ر ئاستى ده‌ردانى هۆرمۆنه‌كانى ته‌نيشتى و كه‌م ده‌بنه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه، نه‌خۆش ده‌شێ كێشه‌ى ديكه‌ى ته‌ندروستى بۆ دروست ببێت. بۆ نموونه، هه‌ستكردن به سڕبوون و مێرووله‌كردن له په‌له‌كاندا.
- هه‌ندێ جار ڕێڕه‌وى هه‌ناسه له كاتى نه‌شته‌رگه‌ريدا تووشى زيان ده‌بێت، له‌به‌ر ئه‌وه نه‌خۆش ده‌نگى ده‌گۆڕێ، وه‌ك نووسا بێت وايه، يان ده‌نگى لاواز ده‌بێت و ده‌نگى ده‌رنايه‌ت.
- به‌ده‌گمه‌ن ڕوو ده‌دات نه‌خۆش به‌ته‌واوه‌تى ده‌نگى له‌دست بدات، به‌هۆى زيانپێكه‌وتنى ڕێڕه‌وى هه‌ناسه و تووشبوون به شه‌له‌لیى ناوچه‌ى قوڕگ.
- له هه‌ندێ حاڵه‌تى ده‌گمه‌ندا نه‌خۆش تووشى دابه‌زينى ڕێژه‌ى كاليسيۆم ده‌بێت، له‌به‌ر ئه‌وه پێويستى به وه‌رگرتنى كاليسيۆميش ده‌بێت.
به زۆرى چاره‌سه‌رى سستى رژێنى ده‌ره‌قى ئاسانه و له ڕێى وه‌رگرتنى هۆرمۆنى جێگره‌وه، نه‌خۆش ده‌توانێ ژيانێكى سروشتیى بژى، له ڕووى ته‌ندروستى جه‌سته‌يى و په‌يوه‌ندیى سێكسيشه‌وه. ته‌نيا كێشه ئه‌وه‌يه، كه ئه‌سته‌مه هه‌موو كاتێك بتوانرێ بڕى پێويست به وردى ديارى بكرێ، له بارى سروشتيدا، له‌ش ده‌زانێت چه‌ندى پێويسته، له‌به‌ر ئه‌وه ڕژێنه‌كان ته‌نيا ئه‌و بڕه ده‌رده‌ده‌ن، به‌ڵام له حاڵه‌تى وه‌رگرتنى هۆرمۆنه جێگره‌وه‌كاندا جياوازه، بڕى پێويست بۆ له‌ش ده‌گۆڕێ له‌گه‌ڵ چوون به ته‌مه‌ندا، گۆڕان له كێشدا و تواناى له‌ش بۆ وه‌رگرتنيان.
پ: ئايا پێويسته بۆ زانينى ئه‌گه‌رى بوونى هه‌ر پشێوييه‌ك له ڕژێنى ده‌ره‌قيدا پشكنين بكه‌ين؟
و: ته‌نيا له حاڵه‌تى بوونى ئه‌م نه‌خۆشييه له خێزاندا وا پێويست ده‌كات، ته‌نانه‌ت به بێ هه‌ستكردن به هيچ نيشانه‌يه‌كيش به‌يناوبه‌ين سه‌ردانى پزيشك بكه‌يت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به گشتى ته‌ندروستيت باش بێ و هيچ كام له‌و نيشانانه‌ى باسمان كردن هه‌ست پێ نه‌كه‌يت، ئه‌وا پێويستت به پشكنين نييه. يه‌كێك له نيشانه دياره‌كانى ڕژێنى ده‌ره‌قى بريتييه له هه‌ستكردن به شه‌كه‌تیى زۆر، يان دابه‌زينى كتوپڕى كێش.
پرسياره‌كانتان له ڕێى ئه‌م ئيمه‌يله‌وه وه‌ڵام ده‌درێنه‌وه:
prsiar.walam@yahoo.com