ئێیرباس لە ڕێگەی گرتەیەكی ڤیدیۆییەوە فڕۆكەكانی داهاتووی نمایش كرد
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ئێیرباس لە ڕێگەی گرتەیەكی ڤیدیۆییەوە فڕۆكەكانی داهاتووی نمایش كرد


گەورە كۆمپانیای فڕۆكەوانیی ئێیرباس، لە ڕێگەی گرتەیەكی ڤیدیۆییەوە ناوی ئەو فڕۆكەیەی ئاشكرا كرد كە لە داهاتوودا دەیفرۆشێتە هێڵە ئاسمانییەكان.


بەرپرسانی كۆمپانیاكە ڕایانگەیاندووە كە دیزاینی فڕۆكە نوێیەكە جیاوازە لەگەڵ دیزاینی فڕۆكەكانی پێشوو، فڕۆكە تازەكەیان لەسەر شێوەی پیتی (v) دروست كراوە.


لە فرۆكە تازەكەی ئێیرباسدا، شوێنی پەروانەكان گۆڕاوە، دەكەوێتە سەرەوەی باڵەكانی فڕۆكەكە.

ئەم فرۆكە تازانە ناو نران (ماڤریك) لە ساڵی 2017 كۆمپانیاكەی دیزاینی بۆ داناوە و سەرقاڵی دروستكردنیەتی، تاوەكو ئێستاش كۆمپانیاكە وادەی ئەوەی دیاری نەكردووە كەی یەكەمین گەشتی ئەو فڕۆكانە ئەنجام دەدرێت.

{YouTube}https://www.youtube.com/watch?time_continue=54&v=pgDRkNseNxU&feature=emb_title&fbclid=IwAR2NuGYZKijav3gr0ru7eqMFtS3kdwmUiDuc6Qq786Vfa3cctmaAWkbah1Q{/YouTube}