تەكنۆلۆژیا منداڵێكی مردووی بۆ دایكی گەڕاندەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

تەكنۆلۆژیا منداڵێكی مردووی بۆ دایكی گەڕاندەوە


دوای تێپەڕینی چوار ساڵ بەسەر مردنی منداڵەیدا، لە ڕێگەی تەكنۆلۆژیایەكی نوێوە، دایكێك بە منداڵەكەی شاد دەكرێتەوە.


ڕۆژنامەی (ئاجو بیزنس دەیلی) كۆریایی ئاشكرای كردووە كە لە ساڵی 2016دا نایۆن گیانی لەدەست داوە، لەدەستدانی ئەم منداڵە كاریگەرییەكی زۆری لەسەر دایكی هەبووە، بەڵام لە ڕێگەی ئامێرێكی تەكنۆلۆژیەوە، منداڵەكەیان بۆ دایكی گەڕاندووەتەوە.


لە ڕێگەی تیمێكەوە لە ماوەی 8 مانگدا، نەخشەی باخچەیەك داڕێژراوە و وێنەی نایۆنی خراوەتە سەر سەری منداڵێك و گرتەی ڤیدیۆیی بچووكی لێ دروست كراوە، هەفتەی ڕابردووش لە ڕێگەی ئامێرێكەوە، گرتە ڤیدیۆییەكان بۆ دایكی منداڵە مردووەكە بە شێوەی سێ پاڵوویی پەخش كراوە.

{YouTube}https://www.youtube.com/watch?time_continue=18&v=uflTK8c4w0c&feature=emb_title&fbclid=IwAR2QfR34G--PgileizVZsxNEhU_dG4IRMxUGBhZCjJCi1ry3twTVXyhBfMY{/YouTube}