كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

ئێران لە هەڵدانی مانگێكی دەستكرد بۆ ئاسمان شكستی هێنا

بڕی دوو ملیار دۆلار زیانی كرد


ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە كەناڵی تەلەڤزیۆنیی فەرمیی ئێران ئاشكرای كرد وڵاتەكە لە هەڵدانی مانگێكی دەستكرد بۆ بۆشایی ئاسمان شكستی هێنا، بەمەش بڕی دوو ملیار دۆلاری ئەمریكی زیانی كرد.


دەوڵەتی ئێران پرۆژەیەكی گەورەی بە ناوی مانگی دەستكردی "زەفەر" ئەنجام دابوو، بەڵام لە كاتی هەڵدانیدا شكستی هێنا.


ئێران رایگەیاندووە كە سەركەوتنیان بە دەست هێناوە لە هەڵدانە ئاسمانی مووشەكەكە، زۆربەی ئامانجەكانیشیان بەدی هێناوە، بەڵام مانگە دەستكردەكە نەیتوانیوە بگاتە خولگەی خۆی، وەك پلانی بۆ داندرابوو.


جێی باسە ئەمە دووەم جارە ئێران شكست دێنێت لە هەڵدانە ئاسمانی مانگی دەستكرد و بڕی خەرجیی ئەم مانگی دەستكردەش دوو ملیار دۆلاری ئەمریكی بووە.