گرووپی شانۆى گه‌نجانى كه‌لار له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێمى كوردستان به‌شدارى له خولى چواره‌مى فێستیڤاڵى شانۆى شه‌قام له وڵاتى تونس ده‌كه‌ن و شانۆى پرسه‌ى نیشتیمان نمایش ده‌كه‌ن.
ڕزگار فه‌قێ، ده‌رهێنه‌رى شانۆى پرسه‌ى نیشتیمان، به (باس‌نیوز) ى ڕاگه‌یاند: "وه‌كو گرووپی شانۆى گه‌نجانى كه‌لار له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێمى كوردستان، له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى ڕ‌ۆشنبیرى تونسه‌وه بانگهێشتكراوین بۆ به‌شداریكردن له خولى چواره‌مى فێستیڤاڵى نێوده‌وڵه‌تى شانۆى شه‌قام كه له شارى (القگار) ى ئه‌و وڵاته به‌ڕێوه‌ده‌چێت".
گوتیشی: "شانۆى پرسه‌ى نیشتیمان پێشتر له فێستیڤاڵى شانۆى شه‌قام له‌به‌غداد به‌شداربووه و تونسییه‌كان بینه‌رى شانۆكه بوون، مانگى كانوونى یه‌كه‌مى ساڵى ڕابردوو داویانكرد لینكى به‌رهه‌مه‌كه‌یان بۆ بنێرم و پاش ناردنى وه‌ریانگرت بۆ به‌شداریكردن له‌و فێستیڤاڵه‌دا".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا "شانۆكه باس له نه‌هامه‌تییه‌كانى هه‌ر چوارپارچه‌ى كوردستان ده‌كات و له‌هه‌ر پارچه‌یه‌ك نموونه‌یه‌كى نه‌هامه‌تییه‌كانمان وه‌رگرتووه وه‌كو كیمیاباران و كۆڕه‌و و عه‌فرین و سنه و مه‌هاباد و شه‌نگال و ماوه‌ى 20 خوله‌كه".
ڕوونیشیكرده‌وه "ئه‌مڕۆ 4/2/2020 له فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانییه‌وه به‌ره‌و ئه‌و وڵاته كه‌وتینه‌ڕێ".