تۆڕێکی ژنانی لەشفرۆش لە شارێکی باشووری رۆژئاوای تورکیا ئاشرا دەکرێ و ئەندامانی دەستگیر دەکرێن.
بەپێی هەواڵی میدیا تورکییەکان، ئەمڕۆ یەکشەممە 19-1-2020، هێزێکی جەندرمە 50 ئافرەتی لەشفرۆش و 21 پیاویان دەستگیر کردووە ،کە پیاوەکان بازرگانییان بەو ئافرەتانە کردووە.
ئەو ژنە لەشفرۆش و پیاوانە لە 29 خانوو و شوێنی لەشفرۆشیی ناوچەی باموکالی لە شاری دەنیزلی دەستگیر کراون.
میدیا تورکییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، کە ژنە لەشفرۆشەکان خەڵکی دەرەوەی تورکیان.