كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

13 کۆچبەری کوردی نێو یەختە نووقمبووەکەی یۆنان تا ئێستا بێسەروشوێنن

دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارەو پەنابەران ڕایدەگەیەنێت ، لە نێو ئەو یەختەی کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە نزیک یۆنان ژێرئاو کەوت 21 کۆچبەر کورد هەبووە ، لەو ژمارەیەش تەنیا سێیان ڕزگاریان بووە و تەرمی پێنج پەنابەری دیكە دۆزراونەتەوە و 13 كەسیش تا ئێستا بێسەروشوێنن.

 

ئاری جەلال، سەرۆکی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران بە (باسنیوز) ی ڕاگەیاندووە: "ئەمڕۆ نوێنەری دەزگامان لە وڵاتی یۆنان، بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكانی ئەو وڵاتەدا، زۆرێك لە كاروبارە یاساییەكانی سەبارەت بەو ڕووداوە ناخهەژێنەی 11/1/2020 ی تەواو كرد".

 

ڕاشیگەیاند: "نوێنەری دەزگای لوتكە هەر ئەمڕۆ لەپاش بەدواداچوونێكی چەند ڕۆژی، بە هاوكاریی پۆلیسی كەناراوەكان و پزیشكی دادی یۆنان و بە هەماهەنگی لەگەڵ باڵیۆزخانەی عیراق لەیۆنان ، كۆتایی بە بەشێك لە كاروبارە فەرمییەكان هێنا بۆ ئاشكراكردنی چارەنووسی ئەو پەنابەرە كوردانەی، كە لە ڕووداوی ژێر ئاوكەوتنی یەختێك لە نزیك دورگەی پاكسۆسدا بوون".

 

ئاماژەی بە ئەوەش کرد، ژمارەی ئەو كەیسانەی لای ئێمە تۆماركراون بریتییە لە 21 كەیس لەو ژمارەیەش سێ پەنابەر ڕزگاریان بووە.

 

ڕاشیگەیاند: " تەرمی پێنج پەنابەری دیکە دۆزراوەتەوە و 13 كەسیش تا ئێستا بێسەروشوێنن، دەزگای لوتكە كەیسی تایبەت دەكاتەوە بۆ بێسەروشوێنبووەكان و لە گەڕان و بەدواداچوون بۆ ئاشكراكردنی چارەنووسیان بەردەوام دەبێت".

 

ئاشكراشی كرد، سەبارەت بەو کۆچبەرانەشی كە خنكاون پاش تەواوكردنی مامەڵە یاساییەكانیان، دەزگای لوتكە تەرمەكانیان دەگەڕێنێتەوە بۆ ناو خاكی كوردستان.