نوێنەری لاوانی پارتی رەوشی هەرێمی کوردستان بۆ لاوانی قوبرس شی دەکاتەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

نوێنەری لاوانی پارتی رەوشی هەرێمی کوردستان بۆ لاوانی قوبرس شی دەکاتەوە

نوێنەری یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستان لە ئەوروپا بارودۆخی هەرێمی کوردستان دوای گرژییەکانی ئەم دواییە، بۆ لاوانی قوبرس شی دەکاتەوە.

فەلاح حەسەن، کە هاوکات لەگەڵ نوێنەرایەتیکردنی لاوانی پارتی، جێگری سەرۆکی هەردوو رێکخراوی لاوانی سیاسیی جیهان و ئەوروپایە، بەشداریی کۆبوونەوەی سەرۆکایەتیی لاوانی سیاسیی ئەوروپا و ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی لاوانی سیاسیی قوبرسی کردووە.

کۆبوونەوەکە رۆژی چوارشەممە 15-1-2020 دەستی پێکرد و ئەمڕۆ پێنجشەممەش بەردەوام دەبێت.

فەلاح حەسەن بە (باسنیوز)ی راگەیاند، لەو کۆبوونەوەیەدا ئاماژەی بە رەوشی هەرێمی کوردستان بە تایبەت دوای ئاراستەکردنی چەند مووشەکێک لەلایەن ئێرانەوە بۆ سەر دوو بنکەی سەربازیی ئەمریکی لە عێراق و هەرێمی کوردستان، کردووە.

فەلاح حەسەن هەروەها رایگەیاند، کە لە وتارەکەیدا ئاشتیخوازیی گەلی کوردستانی نیشان داوە و رایگەیاندووە، هەرێمی کوردستان بە گەل و حکوومەتەوە نایەوێ خاکەکەی ببێتە گۆڕەپانی ململانێکانی ئەمریکا و ئێران.

هەروەک نوێنەی یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، لاوانی سیاسیی قوبرس دۆستایەتیی خۆیان بۆ لاوان بە تایبەت و گەلی کوردستان بە گشتی نیشان داوە و هیوایان خواستووە گەلی کوردستان لەململانێکدا، پارێزراو بێت.

یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستان رێکخراوێکی جەماوەریی پارتی دیموکراتی کوردستانە و کار دەکات بۆ بەهێزترکردنی هەستی نەتەوەیی لای لاوانی کوردستان.